ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی (9)ی بنەڕەتی راده‌گه‌یه‌نرێت

09/11/2014

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ خولی‌ دووه‌می‌ نۆی‌ بنه‌ره‌تی‌ راگه‌یاند، خوێندكارانیش ده‌توانن سبه‌ینێ پێنج شەممە 11/9/2014، له‌ خوێندگاكانیان ئه‌نجامه‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌. فاتح مه‌وله‌وی‌ زاده‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بە ماڵپەڕی خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 25/8/2014 تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ خولی‌ دووه‌می‌ پۆلی‌ نۆی‌ بنه‌ره‌تی‌ ئه‌نجامدرا، ئه‌مرۆ ئه‌نجامه‌كان ته‌واوبووە. وتیشی‌: سبه‌ینێ قوتابیان دەتوانن سه‌ردانی‌ خوێندگاكانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌نجامه‌كانیان، به‌ڵام له‌هیچ ماڵپه‌رێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌ بڵاوناكرێته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی‌ ده‌رچوونیش وتی‌: رێژه‌ی‌ ده‌رچوون له‌ قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ره‌تی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ 70.11 % بووه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ پارێزگاكانیش به‌مجۆره‌ بووه‌: له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 42هه‌زار و 103 خوێندكار به‌شدارییان كردووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ 28 هه‌زار و 679 ده‌رچوون، رێژه‌ی‌ ده‌رچوون % 68,12 . له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 41 هه‌زار و 118 خوێندكار به‌شدارییان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كردووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ 28 هه‌زار و 142 ده‌رچوون، كه‌ ده‌كاته‌ % 72.36. له‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان 6هه‌زار و 214 خوێندكار به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه‌ و 4 هه‌زار و 290 ده‌چوون و رێژه‌ ده‌رچوون % 6.5 . به‌ڵام به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ پارێزگای دهۆك تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كاتی‌ خۆی‌ ئه‌نجامنه‌درا به‌ڵكو بۆ 13/9/2014 دواخراوه‌.

ئەم پەیجە 2344 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە