پۆخته‌ی ئاماری ده‌رچوونی قوتابیانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم

20/07/2014

پۆخته‌ی ئاماری ده‌رچوونی قوتابیانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم شه‌ممه‌ 19-7-2014 له‌ دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر مامۆستا به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا دوایین ئاماری ده‌رچوونی قوتابیانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم و به‌ تایبه‌تی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاشكراكرد و له‌ بڵاو كراوه‌یه‌كیش دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌وه‌رده‌ی گشتی به‌م شێوه‌یه‌ ئاماژه‌ی پێكردووه‌. 1. له‌ رێژه‌ی ده‌رچوونی زانستی: هه‌ولێر یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم 2. له‌ رێژه‌ی ده‌رچوونی پیشه‌یی: هه‌ولێر یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم 3. له‌رێژه‌ی ده‌رچوونی وێژه‌یی: هه‌ولێر دووه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ سالانی (1991) و تا ئێستا بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین به‌رزترین رێژه‌ی زانستی ئه‌م ساڵ بووه‌ و دووه‌میش پار ساڵ بووه‌؛ به‌ڵام له‌ وێژه‌یی ئه‌م ساڵ دووه‌م بووه‌ و جیاوازی رێژه‌ی نمره‌ی نێوانیان ته‌نها نیو نمره‌ كه‌متریش بووه‌ واته‌ (2,)% بووه‌. • پیشه‌ییه‌كان: به‌رزترین رێژه‌ی ده‌رچوون له‌ سالانی (1991) تا ئێستا ئه‌مساڵ به‌رزترین پله‌ بووه‌. • ئه‌مساڵ زۆرترین قوتابی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌ سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌وه‌رده‌ی هه‌ولێر بووه‌ كه‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می زانستی له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێره‌؛ یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌ هه‌ولێرن و بێ ركابه‌ره‌. • له‌ پیشه‌یی بازرگانی: یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌ سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێره‌ و بێ ركابه‌ره‌. • له‌ پیشه‌یی كشتوكاڵ: یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌ سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پارێزگای هه‌ولێره‌ و بێ كابه‌ره‌.

 

 

 

سەرچاوە/ماڵپەری پەروەردەی گشتی هەولێر

http://bit.ly/1qs0iQ7

 

ئەم پەیجە 562 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە