رێز له‌ هه‌ردوو ئاماده‌یی كوردستان و رزگاری نرا

07/08/2014

ئەمرۆ یەک شەممە بە ئامادەبوونی بەرێز به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێرو ھەردوو بەریوەبەری ئامادەیی کوردستان و رزگاری ویاریدەدەری بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری رێز لە ھەردوو ئامادەییەکە نرا.
سه‌ره‌تا و له‌دیدارێكدا وێرای به‌خێرهێنانی هه‌ردوو ئاماده‌ییه‌كه‌؛ به‌رێوه‌به‌ری گشتی تیشكی خسته‌ر سه‌ر ره‌وشی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ تا راده‌یه‌كی باش كێشه‌كانی به‌رده‌م خوێندن چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ره‌وتی خوێندن تا ئاستێكی باش به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌رنامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان خسته‌ڕوو.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا مامۆستا به‌كر كه‌ریم رۆڵی هه‌ردوو وقوتابخانه‌ی له‌ رابردوو و ئێستادا له‌ پێگه‌یاندنی قوتابیی به‌ توانا به‌زرنرخاند و هیوای خواست كه‌ قوتابخانه‌كانی دیكه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وان بتوانن قوتابیی پڕ له‌ زانست و زانیاری پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ستاڤی هه‌ردوو قوتابخانه‌كه‌ سوپاسی به‌رێز به‌كر كه‌ریمیان كرد كه‌ به‌ به‌رده‌وامی هاوكارییان كردووه‌ بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌..
دواتر خه‌لاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ هه‌ردوو قوتابخانه‌كه‌.....

 

لە ماڵپەری پەروەردەی هەولێر وەرگیراوە.

 

ئەم پەیجە 335 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە