سێ وه‌زاره‌ت بۆ پرۆژێ میكاترونیك رێككه‌فتن

04/08/2014

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6/4/2014 به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ونوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندنی ئاماده‌یی و نوێنه‌ری كومپانیای GIZ، ‌ كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كوبوونه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئاماده‌یی وه‌ستا ره‌جه‌بی پیشه‌یی كه‌ وابڕیاره‌ ببیته‌ پرۆژه‌ی سه‌نته‌رێكی میكاترۆنیك به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ر سێ وه‌زاره‌ت وبه‌ سه‌رپه‌رشتی كومپانیاكانی Bosch و GIZ ئه‌لمانی بكرێته‌وه.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی میاكترۆنیك، هه‌رسێ وه‌زاره‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئیمزاكردنی پرۆژه‌كه‌، كه‌ وا بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ل هه‌ردوو كۆمپانیای GIZ و بوش ئیمزا بكرێت و‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ دروست ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی پیشه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان و روخساندنی هه‌لی زیاترى كار ده‌ره‌خسێنێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌رسێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ 3 ساڵ ده‌خایه‌نێت و دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ ده‌بێته‌ موڵكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.

 

ئەم پەیجە 353 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە