به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر 336 دامه‌زراندنى مامۆستایانى ئاشكرا كرد

24/03/2014

به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر 336 دامه‌زراندنى مامۆستایانى ئاشكرا كرد له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا له‌ دواى چه‌ژنى نه‌ورۆزى كوردى 336 مامۆستاى تازه‌ دامه‌زراوه‌ له‌ سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌ست به‌ كار ده‌بن، له‌ دریژه‌ى قسه‌كانیشدا به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مساڵ 1082 پله‌ى دامه‌زراندنى مامۆستا هه‌بووه‌ له‌ سنورى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر، له‌ به‌شى یه‌كه‌م 771مامۆستا دامه‌زراوه‌ و له‌ به‌شى دووه‌م 32مامۆستا دامه‌زراوه‌ ، له‌ به‌شى سێ یه‌م ئێستا 336 مامۆستا دمه‌زراوه‌ و ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌بۆ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، بریاریشه‌ له‌ دواى ته‌واو بوونى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌ ده‌ست به‌ كارى دامه‌زراندنى خۆیان بكه‌ن له‌ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، له‌باره‌ى ئه‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌كانیش ناوبراو گوتى" لاى ئێمه‌ كاره‌كانى ئه‌زموونه‌كانى تاقى كردنه‌وه‌ى پۆڵى 12ى ده‌ركى به‌ كۆتایى هاتووه‌ ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كراوه‌، گوتیشى له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگى ڕابردوو زیاتر له‌ 18هه‌زار قوتابى قۆناغى 12ى ئاماده‌یمان بینیوه‌ له‌ سنورى پارێزگارى هه‌ولێر له‌ هه‌ریه‌ك له‌ په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێرو ده‌شتى هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رمان به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌ له‌ زیاتر له‌ 58 قوتابخانه‌، له‌ داهاتوو به‌رنامه‌ى رێزلێنانى خانه‌نشینمان ده‌بێت له‌ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان بۆ رێزگرتن له‌ خزمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ ڕابردوو خزمه‌تى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردنیان كردوه‌.دواتریش ده‌زاگا راگه‌یاندنه‌كان چه‌ندین پرسیارى گرنگیان ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر كرد.

ئەم پەیجە 561 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە