به‌رێوه‌چوونی مەڕاسیمی پرۆگرامی مامۆستایانی ڕاھێنانی ئاست باڵا

03/06/2014

به‌رێوه‌چوونی مەڕاسیمی پرۆگرامی مامۆستایانی ڕاھێنانی ئاست باڵا ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی ٤-٣-٢٠١٤ لە ھۆڵی شەھید سەعدعەبدوللا ئاھەنگی مەڕاسیمی تەواوکردنی پرۆگرامی مامۆستایانی ڕاھێنانی ئاست باڵا به‌رێوه‌چوو. له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رچاوی به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ و مامۆستایان زانكۆ و ئه‌كادیمیا و به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و به‌رپرسانی ئیداری هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران و تێدا پرۆگرامی مامۆستایان راهێنانی ئاست به‌رز خرایه‌روو له‌ پێناو پێشخستنی تواناكانی مامۆستایان خرایه‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئه‌و كارو پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ پێناو به‌هێزكردنی تواناكانی زانستی مامۆستایان و پرۆگرامی نوێی خوێندن وچۆنیه‌تی په‌یره‌وكردنی خرایه‌به‌ر باس و گفتوگۆ.

ئەم پەیجە 373 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە