وەزیری پەروەردە گوێ‌ بۆ داواكارییەكانی مامۆستایان دەگرێت

02/12/2014

بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربون لە كێشەو گرفت و ئاریشتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەیی لە سەنتەری شاری هەولێر دكتۆر عیسمەت محەمەدوەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە یاوەری بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە نزیكەوە هەریەك لە قوتابخانەكانی (ئەمریكای نێودەوڵەتی ئەهلی تێكەڵاو،ئامادەیی شەهید مەئمون دەباغ ، ئامادەیی رۆژی نوێ‌) بەسەر كردەوە، وەیزری پەروەردە بەمەبەستی  ئاگاداربوون لە رەوشی خوێندن لە نێو خوێندگاكان ئەم قوتابخانانەی بەسەركردەوە لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەكان كۆبووە لە نزیكەوە گوی بۆ داواكاری و كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەرورەدەیی گرت كە كێشەكان زیاتر لە زۆری پرۆگرامی خوێندن و پشووی زۆر و كەمی میلاك و چەندین كێشەی تر پێوەست بە پرۆسەی خوێندن لەگەڵ وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر تاوتوێكرا، دواتریش وەزیری پەروەردە بۆ مامۆستایانی ئامادەبوو ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم شاندە پەروەردەییە هاتووە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و گوێ‌ گرتن بۆ داواكارییەكانی ئێوەی بەرێز كە لە ناو پرۆسەی خوێندن و لە سەنگەری پێشەوەی پرۆسەكەدان، گوتیشی ئێمە كار لەسەر سەرجەم داواكارییەكانی ئێوە دەكەین بەمەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمیك بۆ كێشەو ئارێشتەكانی نێو خوێندگاكان، لەلایەن خۆشیانەوە مامۆستایان و قوتابیان سوپاسی وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێریان كرد كە بەم شێوەیە لە نزیكەوە گوێ‌ بۆداواكاری و كێشەكانیان دەگرن و بەلێنیاندا كە ئەوپەری دڵسۆزی بنوێن لە ئەركەكانی رۆژانەیان بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی كارا بۆ داوا رۆژی گەلەكەمان.

 

 

تێبینی/ هەواڵەکە لە ماڵپەری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر وەرگیراوە.

ئەم پەیجە 452 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە