پەیامی وەزیری پەروەردە بە بۆنەی ساڵی نوێ

01/01/2013

 بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێ د.عصمت محمد خالد وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی ھەرسێ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم مامۆستا و قوتابیان و خوێندکاران دەکات, ئومێدی ئەوە دەخوازێت ساڵی نوێ بۆ ھەمووان ساڵێکی ئارام بەخش و بەخێربێت، ھەروەھا ساڵی بەخشش بێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران تا بە پەرە بە ئاستی زانستی و توانستی خۆیان بدەن. ھەر لە پەیامەکەیدا وەزیری پەروەردە رایگەیاند ٢/١/٢٠١٣ دەوامی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

ئەم پەیجە 548 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە