لە وەزارەتی په‌روه‌ردە توێژينه‌وه‌ى يه‌كسانى جێنده‌رى خرایە ڕوو

08/02/2018

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتى (۲٠۱۸/۲/۷)ی زايينى, بە ئامادەبوونی (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و چەند راويژكار و به‌رێوه‌به‌رێکی گشتی وه‌زاره‌ت، ليژنه‌ى "ئيدماجى جێنده‌رى" و ليژنه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان و چالاكوانان و مامۆستايانى زانكۆ و گرووپى 'ژنانى سه‌ركرده‌ بۆ ئاشتى' به ‌هاوكارى رێكخراوى ئێمه‌ لە وەزارەتی پەروەردە كۆ بوونه‌وه. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا توێژينه‌وه‌ى تايبه‌ت به‌ (يه‌كسانى جێنده‌رى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان) خرايه‌ ڕوو, دواتر گفتوگۆى تێر و ته‌سه‌ل كرا لەسەر دارشتنى پلانێكى گشتگير له‌ ژێر رۆشنايى راسپارده‌كانى توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى ره‌خساندنى هه‌ل و ده‌رفه‌تى گونجاو بۆ هاوسه‌نگى له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز لە ڕووی پڕۆگرامه‌كانى خوێندن و پۆسته‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و ياسا و رێنماييه‌كانى وه‌زاره‌ت. وه‌زيرى په‌روه‌ردەش هاوكارى و پاڵپشتى خۆى و وه‌زاره‌تى بۆ ليژنه‌كه‌ و هه‌نگاوه‌كانى راسپارده‌كانى توێژينه‌وه‌كه‌ و پلانى ئاماژه‌ پێكراوى نيشان دا. 
له‌كۆتاييدا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ تەواوی ئامادەیی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى دووپات کردەوە بۆ سەرخستنی چالاکییەکانی ليژنه‌ى ناوبرا.

ئەم پەیجە 158 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە