پلانی ستراتیژی چوار ساڵە بۆ پەروەردە قسەی لەسەر کرا

04/02/2018

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۸/۲/٤) لە هۆتێل کریستاڵی شاری هەولێر، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی یونیسێف کۆبوونەوە تا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قسە لەسەر پلانی کراوەی چوارساڵە بکەن و تیایدا پێداچوونەوە بە پلانەکە بکە کە لە نێوان هەرسێ لایەن و بۆ ساڵی ۲٠۱٦ تا ۲٠۱۹ واژوو کراوە.

پلانەکە لە پێنج رەهەند پێک هاتووە کە بریتین لە: 
۱.فێرکردن لە باری تەنگەتاوێی مرۆیی
۲.ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری قووتابخانە
۳.کارامەییەکانی ژیان
٤.خوێندنی نائاسایی
٥.ڕۆڵی رێکخراوی یونیسێف لە بەرزکردنەوی چۆنایەتی و جۆرایەتی خوێندن

لەم کۆنفڕانسە دوو ڕۆژەییەدا، لە رۆژی یەکەم کە دوێنێ بوو،قسە لەسەر ساڵی یەکەمی پلانەکە کرا کە ساڵی ۲٠۱٦ بوو تا بزانرێت لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی چی بوون و تا چەند سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و سەرنج و تێبینییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و بەغدا وەرگیران و ئاستەنگەکانیش دیاری کران تا لە ڕۆژی دووەم سوودیان لێ وەربگرن کە ئەمڕۆیە و تیایدا قسە لەسەر پلانەکە لە ماوەی ۲٠۱۷ تا ۲٠۱۹ و چۆنیەتی جێبەجێکردنی دەکرێت.

ڕۆژی دووەم لە سێ پانێل پێک دێت کە تیایدا پێداچوونەوە و تاوتوێی ڕەشنووسی سێ ساڵی ماوەی پلانەکە دەکرێت و شێوازی کارکردن لەگەڵ گرووپی پەروەردە دادەنرێت و ئاستەنگەکانی بەردەم هەنگاوەکانی دابێ باسیان لێوە دەکرێت و دواتریش تێبینییەکانی هەردوو وەزارەت دەخرێنە ڕوو.

شایەنی باسە لە رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ هەرسێ نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی ناوەند و هەرێم و ڕێکخراوی یونیسێف ئەنجام درا و تیایدا قسەیان لەسەر کۆنفڕانسەکە و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانەکە لە ماوەی سێ ساڵی ئایندە کرد.

ئەم پەیجە 141 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە