ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رێز وه‌زيرى په‌روه‌رده‌

04/02/2018
رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (1/2/2018)ى زايينى (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى کوردستان, پێشوازى له‌ سه‌رپه‌رشتيارى پسپۆرى يه‌كه‌مى په‌روه‌رده‌ى ئاكرێ و به‌رێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌كانى( وه‌رزش , هونه‌ره‌جوانه‌كان, كۆمپيته‌ر)ى په‌روه‌رده‌ى ئاكرێ کرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌يه‌‌ك ‌دا باس له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشى په‌روه‌رده‌ و فێركردن و ئاستى خوێندن له‌ په‌يمانگه‌كان،‌ كرا. له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئاليته‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌گشتى له‌ په‌يمانگه‌كانى (وه‌رزشى و هونه‌ره‌جوانه‌كان وكۆمپيوته‌ر)ى سنوورى په‌روه‌رده‌ى ئاكرێ به‌ گرنگييه‌وه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا. 
له‌ كۆتاييدا ئاماده‌بوون سوپاسى وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌يان كرد بۆ گرنگييدانى هه‌روه‌ها باس له‌ خوێندنى په‌يمانگه‌كان و كيشه‌كان كرا، به‌ تايبه‌تى له‌ ده‌ڤه‌رى ئاكرێ.
له‌لايه‌كى تره‌وه‌ (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, به‌ياوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى پرۆگرامه‌كان و چاپه‌مه‌نى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌يمانگه‌كان و مه‌شق, پێشوازيان له‌ به‌رێز (د.سيروان عاره‌ب) ڕاگرى كۆليژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى شانده‌كه‌ تاوتوێى كردنى خوێندن له‌ كۆليژى په‌روه‌رده‌ى بنيات, هه‌روه‌ها گرنگييدانى زياتر به‌ ده‌رچووانى ئه‌م كوليژه‌ .
ئەم پەیجە 65 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە