وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: هه‌موو هه‌وڵى خۆمان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ خێرا پێدانى مووچه‌

04/02/2018

رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى (29/1/2018)ى زايينى, له‌ باره‌گه‌ى مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كيه‌تى مامۆستايانى كوردستان, سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كيه‌تييه‌كه‌ پێشوازيان له‌ (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ كرد.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ بارى گوزه‌رانى مامۆستايان و مووچه‌ بوو, هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێدانى مووچه‌ى مامۆستايان كردوه‌ ئيتر له‌ به‌غداوه‌بێت يان له‌لايه‌ن هه‌رێمى كوردستان. دواتر وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ باسى ورده‌كارييه‌كانى هاتنى ليژنه‌ى وردبينى دارايى به‌غداى كرد و گوتى:"وه‌ك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ هه‌موو ئاماده‌كارى و ئاسانكارييه‌كان بۆ ليژنه‌ى وردبينى به‌غداد ئه‌نجام داوه‌ تا به‌ زووترين كات و بێ كێشه‌ كاره‌كانيان ئه‌نجام بده‌ن, چونكه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ گه‌وره‌ترين وه‌زاره‌تى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌كرێت له‌ وردبينى ليستى مووچه‌ خۆره‌كانى كاتێكى زۆر ده‌بات و ئێمه‌ش وه‌ك داكۆكيكارى مافى مامۆستايان ئه‌مه‌ به‌باش نازانين". 
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ باسى ئاسانكارى له به‌رێوه‌به‌رايه‌تييه‌ گشتييه‌كان كرد و گوتى :"هه‌موو كارێك كراوه‌ تا له‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه گشتييه‌كانيش گرفت نه‌ێته پێشه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت داواى زيادكردنى ليژنه‌شمان كرد و به‌غدا چه‌ندين كه‌سى ترى زياد كرد تا پرۆسه‌كه‌ به‌ خێرايى بچێته‌ پێشه‌وه‌". هه‌روه‌ها قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌يه‌ كرا كه‌ له‌ به‌غداوه‌ گه‌يشتوه‌ته‌ بانكه‌كانى هه‌رێم و وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ باسى له‌وه‌ كرد كه‌ ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت, داوامان له‌ حكومه‌تى هه‌رێم و ليژنه‌ى وردبينى به‌غدا و خودى حكومه‌تى ناوه‌ند كردووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا بير له‌ پێدانى مووچه‌ى مامۆستايان بكه‌نه‌وه‌ و دواتر ده‌كرێت وردبينيه‌كه‌ درێژه‌ى هه‌بێت. دواتر هه‌ردوولا قسه‌يان له‌سه‌ر به‌رده‌واميه‌تى پڕۆسه‌ى خوێندن و واڵاكردنى ناوه‌نده‌كانى خوێندن كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌رده‌واميدان به‌ پڕۆسه‌كه‌ و نه‌فه‌وتاندنى هه‌وڵى خوێندنى قوتابى و خوێندكاران و وه‌ به‌رچاوگرتنى دۆخى خه‌ڵكى كرده‌وه‌.دوا ته‌وه‌ر يه‌كيه‌تييه‌كه‌ قسه‌يان له‌سه‌ر چالاكييه‌كانى خۆيان له‌ ماوه‌ى رابردوو كرد.

ئەم پەیجە 132 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە