ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە دەربارەی لێژنەی وردبینی لیستی مووچە

30/01/2018

دوابەدوای پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرۆکی لێژنە (لێژنەی وردبینی میلاکی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی) و گفتوگۆ لە سەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی وردبینییەکە، بە لیژنەی بەغداد ڕاگەیاندرا "پڕۆسەی وردبینی سستە و زۆر دەخایەنێت، بۆیە داوای زیادکردنی ئەندامانی لیژنە کرا" و بۆ ئەم مەبەستەش بەغداد بڕیاری زیادکردنی ئەندامانی لێژنەکەی دەرکرد بەم شێوەیە:

ـ ١٠ ئەندام لە چاودێریی دارایی کەرکوک بۆ وردبینی پارێزگاکانی (سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە).
ـ دەستنیشانکردنی ٩ ئەندام لە چاودێری دارایی پارێزگای موسڵ بۆ وردبینی پارێزگای دهۆک.
ـ ٢ تا ٣ ئەندام لە چاودێری دارایی پارێزگای کەرکوک بۆ وردبینی بەرێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک.

لە کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممە (۲٠۱۸/۱/۲۸)ی هەردوو وەزیری پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێم، بڕیار لەسەر ئاسانکاری تەواو بۆ ئەندامانی لیژنەکان دراوە و پێداگری لەسەر دیاریکردنی کاتی تەواوبوونی کاری لیژنەی وردبینییەکە کراوەتەوە، هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە گەورەترین وەزارەتی هەرێمی کوردستانە و کاتی زۆرتری پێویستە لەم پڕۆسەیەدا.

وەزاەرەتی پەروەردە
۲٠۱۸/۱/۲۹

ئەم پەیجە 175 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە