وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ پێشوازى له‌ كۆمه‌ڵه‌ى كتيبخانه‌ و زانيارييه‌كانى كوردستان كرد

30/01/2018

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ ڕيكه‌وتى (28/1/2018)ى زايينى، (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ 'مه‌حمه‌د تاهير پيره‌' سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كتيبخانه‌ و زانيارييه‌كانى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

ئامانجی کۆبوونەوەکە کە دروستکردنى پەیوەندى و هه‌ماهه‌نگى زياتر و بوو لەسەر پرسى (په‌ره‌پێدانى خوێندن له‌ كتيبخانه‌ى قوتابخانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات)، گفتوگۆ کرا و وه‌زيرى پەروەردە لە کار و پڕۆژەکان و سوودوەرگرتن لە چۆنیەتى ئەزموونیانى پرسییەوە و باسى لەوە کرد کە وەزارەتى پەروەردە بە گرنگییەوە سەیرى بەهاى کتێبخانەکان لە چۆنیەتى فێربوون و وەرگرتنى زانیارى زیاتر لە لایەن قوتابیانەوە دەکات و ئامادەیی خۆشى لە هەر جۆرە پاڵپشتى و پەیوەندی و هاوکارییەکى زياترى كه‌رتى پەروەردە و فێركردن له‌ رووى شاره‌زايی له‌ بوارى كتيبخانه‌ى قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى كتيبخانه‌ و زانيارييه‌كانى كوردستان ده‌ربڕى.

ئەم پەیجە 73 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە