وه‌زيرى په‌روه‌رده ‌ پێشوازى له‌ ئه‌ميندار و سه‌رۆكى زانكۆى جيهانى كرد

22/01/2018

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (21/1/2018)ى زايينى, (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, پێشوازى له‌ به‌رێزان (د.نه‌وزاد يه‌حيا باجگر) ئه‌ميندارى زانكۆكانى جيهان و (د. ئه‌مجه‌د سابر) سه‌رۆكى زانكۆى جيهان ـ هه‌ولێر كرد.

مه‌به‌ستى سه‌ردانكردنى شانده‌كه‌ بۆ لاى وه‌زيرى په‌روه‌رده‌، باس و تاوتوێکردنی چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك بەتايبه‌ت‌ راهێنانى مامۆستايان كرا و گفتوگۆ له‌باره‌ى خوێندنى ئه‌هلى و‌ چۆنيه‌تى هه‌ماهه‌نگيكردن و هاوبه‌شيكردن بوو له‌ خزمه‌تكردنى زياترى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان.

ئەم پەیجە 66 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە