وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر كرد

19/01/2018

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (18/1/2018)‌ ى زايينى، (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, پێشوازى له‌ به‌رێز (دۆمينيك ماس _ (Dominique MAS كونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا شاندێكى ياوه‌رى كرد.

‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ و كونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا باسيان له‌ قوتابخانه‌ى فه‌ره‌نسى له‌ شارى هه‌ولێر كرد, گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری هەردوولا كرا. دواتر كونسوڵی وڵاتی فه‌ره‌نسا پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە ده‌ربڕى و هیوای خواست کە بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەوەتر دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زياتر گرنگى به‌ ره‌وشى په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.
له‌ كۆتايشدا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى په‌روه‌رده‌ى نيشاندا، لە دروستکردنى پەیوەندیی پەروەردەیی, بۆ ئه‌وه‌ى لە داهاتوو كارى زياتر له‌سه‌ر بكرێت.

ئەم پەیجە 71 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە