دووەم کۆبوونەوەى شاندى پەروەردە و تەندروستى لە بەغداد ئەنجام درا

18/01/2018

ئەوڕۆ کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٧/١/٢٠١٨)ى زایینى، دووەم کۆبوونەوەى لیژنەى وردبینى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و تەندرووستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئەنجام درا و تیایدا بڕیار درا:

ـ تیمەکانى چاودێرى دارایی عێراقى فیدراڵ حەفتەى ئایندە سەردانى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و تەندرووستى هەرێم دەکەن بە مەبەستى دەستپێکردنى پڕۆسەى وردبینى.
ـ لیژنە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەرزکردنەوەی پێشنیازی نوێنەرانی وەزارەتەکانی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی کاری لیژنەی وردبینی بۆ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پەلەکردن لە پرۆسەکە.
ـ جەختی کرایەوە لیستی بایۆمەتری حکومەتی هەرێم بکرێتە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.


ئەم پەیجە 80 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە