وەزیرى پەروەردە پێشوازى له‌ کونسوڵى كوێت لە هەرێم کرد

07/01/2018

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (۲٠۱۸/۱/۷)ى زايينى، (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ (د.عومه‌ر ئه‌حمه‌د الكندرى)‌ کونسوڵى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.
له‌ دانيشتنه‌كه‌دا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌م‌ سه‌ردانه‌ى کونسوڵى كوێت بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،‌ به‌ مه‌به‌ستى زياتر ئاشنابوون له‌ ڕه‌وشى په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.

سەردانی کونسوڵی وڵاتی کوێت بە ئامانجی دروستکردنى پەیوەندى و هه‌ماهه‌نگى زياتر بوو له‌ نێوان وڵاتى كوێت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونى هەردوولا و ئامادەیی خۆشیان لە هەر جۆرە پاڵپشتى و پەیوەندی و هاوکارییەکى زياتر‌ دەربڕى و هه‌روه‌ها لە کۆتاییدا باس له‌ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا.

کونسوڵی وڵاتی كوێت پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە راگەیاند و هیوای خواست کە بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەو دروست بکرێت.

ئەم پەیجە 50 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە