پرۆژه‌ى ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قوتابخانە له‌ هه‌رێمى كوردستان‌

01/01/2018

 

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (28/12/2017)ى زايينى (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى کوردستان, به‌ياوه‌رى بەڕێوەبەره‌ گشتیەکان له‌ دیوانی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەره‌ گشتیەکانی پەروەردەی (سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و گەرمیان) و نوێنەرى یونیسێف سه‌باره‌ت بە پرۆژەی (ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قوتابخانە) له‌ هه‌رێمى كوردستان‌ كۆبوونه‌وه‌. 
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و يونسێف و پرۆژه‌ى (ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌بردنى قوتابخانه‌) كراو تاوتوێی چەند بڕگەیەکی پرۆژەی ناوبراو له‌ ئێستادا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ نزيكه‌ى (300) قوتابخانه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان, به‌هاوكارى رێكخراوى يونيسێف لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كر‌ێت له‌گه‌ڵ‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌م ريبه‌ره‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌ت و رێكخراوى ناوبراو كه‌ هاوكارى وه‌زاره‌ت ده‌كات‌ له‌م پرۆژه‌يه‌دا.
له‌ كۆتاييشدا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ ئامادەیی وەزارەتى دەربڕى لە دروستکردنى پەیوەندیی پەروەردەیی بۆ ئه‌وه‌ى لە داهاتوو كارى له‌سه‌ر بكرێت.

ئەم پەیجە 60 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە