وەزیرى پەروەردە: پەروەردە پێویستى بە پلان و دارایی هەیە

28/12/2017

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (٢٠١٧/١٢/٢٧)ى زايينى، شاندێكى مامۆستايانى حزبى شوعيى كوردستان سەردانى وەزیرى پەروەردەیان کرد و بۆ ئەوەى یادداشتێک و هەندێک پێشنیار بگەیەننە وەزیرى پەروەردە و لە بەرامبەریشدا دکتۆر د.پشتيوان سادق وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى کرد و گوتى: "خۆزیا ئێوە بە منتان گوتبایە تا بگەمە لاتان، چونکە هەر کەسێک لەم هەرێمە پڕۆژە و قسەى جددى هەبێت ئێمە دەچینە لاى، چونکە پەروەردە سەدا سەد ئینسانییە و لەم پێناوەدا دریغى ناکەین".

شاندەکە کە پێكهاتبوون له‌ مامۆستا (مغديد حاجى) سكرتيرى ليستى پيشه‌يى و مامۆستا (سه‌رهه‌نگ ئه‌نور) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سكرتاريه‌ت و مامۆستا (هيرش مغديد) ئه‌ندامى لقى مامۆستايانى هه‌ولێر و مامۆستا (شنۆ عبدولمەجيد) ئه‌ندامى ليستى پيشه‌يى له‌ هه‌ولێر، سوپاسى وەزیرى پەروەردە و وەزارەتیان کرد کە سەرەڕاى قەیرانى درایی پڕۆسەى پەروەردە کارى جددى لەسەر کراوە و نەهێڵدراوە قوتابخانەکان لە خوێندن بوەستن.
دواتر شاندەکە قسه‌يان له‌سه‌ر هه‌ندێك ته‌وه‌رى تايبه‌ت به‌ سيكته‌رى په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و پێشنياريان له‌ هه‌ندێك ڕووه‌وه‌ بۆ باشتركردنى بوارى په‌روه‌رده‌ كرد و یادداشتێکیان دایە وەزیر بۆ ئەوەى کارى لەسەر بکرێت و بخرێنە بەرنامەى کار و جێبەجێکردنەوە و وه‌زيرى په‌روه‌ردهش‌ پێشنيار و راو بۆچوونى مامۆستايانى به‌ ئه‌زموون و به‌ تايبه‌ت ئه‌و مامۆستايانه‌ى كه‌ له‌ كارى پيشه‌يیدان بۆ په‌روه‌رده‌ خه‌مخۆرن به‌سود زانى.
لە گفتوگۆکەشدا ئاماژەى بە دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و بوارى په‌روه‌رده‌ دا و گوتى: "به‌ر له‌ هه‌موو شێك ئێمه‌ سوپاسى مامۆستايان ده‌كه‌ين کە سه‌ره‌راى قورسى بارى گوزه‌رانيان به‌رده‌وامن له‌ په‌روه‌رده و‌ فێركردنى قوتابيان و ئێمەیش وەک بەرگریکارى مافى مامۆستایان هه‌موو هه‌وڵيكمان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رێگاى حكومه‌ت و رێكخراو بييانييه‌كانەوە به‌شێك له‌و قورسیيه‌ كه‌م بكه‌ينه‌وه".
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ باسى له‌وهش‌ كرد كه‌ په‌روه‌رده‌ پێويستى به‌ لايه‌نى ماددى و هه‌بوونى پلان هه‌يه‌، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستان واى كرد كه‌ زۆر پرۆژه‌ و پلان کە لە کۆنگرەى پەروەدەیی کاریان لەسەرى کرد و دڵنیا بوون بە جێبەجێکردنیان تا دە ساڵى دیکە پێشکەوتنێکى گەورە لە سێکتەرى پەروەردە ڕوو دەدات، ستييان تێ بكه‌ويت، "به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا دڵخۆشين به‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ وه‌زارەتێكه‌ گه‌وره‌ترين خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، بەوەى کە ڕۆژانە خزمەتى نزیکەى دوو ملیۆن کەس لە هەرێمى کوردستان دەکات و ئەمەیش هەم بەرپرسیاریەتییەکى قورسە و هەمیش ئەرکێکى پیرۆز، بۆیە دەبێت هەموومان دەست بدەینە دەستى یەکترى و بۆ سەرخستنى ئەم هەنگاوە پیرۆزە هەنگاو هەڵێنینەوە".

ئەم پەیجە 39 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە