قونسوڵی نوێی توركيا لە هەرێم سەردانی وەزیری پەروەردەی کرد

18/12/2017

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى (۲٠۱۷/۱۲/۱۸)ی زایینی، (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە (هاكان كه‌ره‌جاى) قونسوڵی نوێی وڵاتی توركيا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ناسین و دەسپێک سەردانی وەزیری کردبوو.
قونسوڵی وڵاتی توركيا خۆشحاڵى خۆى به‌ ئاماده‌بوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە راگەیاند و هیوای خواست کە بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەو دروست بکرێت و له‌ كۆتاييشدا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ خۆشحاڵى خۆى و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى په‌روه‌رده‌ى دەربڕى لە دروستکردنى پەیوەندیی پەروەردەیی بۆ ئه‌وه‌ى لە داهاتوو كارى له‌سه‌ر بكرێت.

ئەم پەیجە 82 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە