کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتى مامۆستایان

17/12/2017

دوينى شەممە ڕێکەوتى (١٦/١٢/٢٠١٧)، بەشداریمان لە کۆبوونەوەى ئاسایی یەکێتى مامۆستایان کرد کە تیایدا سەرۆکى یەکێتى مامۆستایان و جێگرەکانى و ئەندامانى سکرتاریەت و بەرپرسى لقەکان تیایدا ئامادە بوون. 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم خاڵانە تاوتوێ کران:
ـ دۆخى سیاسى: ئەم دۆخە نەخوازراوەى ئێستا هەیە، بۆ تێپەڕاندنى پێویستى بە یەکڕیزى هەموومان هەیە، چونکە ئەم کێشە و قەیرانانەى بەغدا بۆ کوردستانى دروست کردووە، بەرهەمى عەقڵى حوکمڕانى بەغدایە لە ماوەى هەشتا ساڵى ڕابردوودا.
ـ سوپاس بۆ خۆڕاگرى مامۆستایان: مامۆستایان لە ناخۆشترین بارى گوزەران و ژیاندان، بۆیە جێگەى سوپاس و ڕێزن کە ڕێگە نادەن قوتابی و خوێندکاران لە خوێندن بێبەش بن.
ـ پێشنیار بۆ حکومەت: حکومەتى هەرێم لە قەیرانى دارایی و ئابووریدایە، بەڵام ئەوەى لە توانایدا بێت بۆ خزمەتکردنى مامۆستایان دەیکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەندێک پێشنیار خرانە ڕوو و هەوڵ دەدرێت کارى جددیان لەسەر بکرێت.
ـ هەماهەنگى وەزارەت و یەکێتی مامۆستایان: لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا باسى پلان و بەرنامە و ئەرکەکانى بوارى پەروەردە و هەماهەنگى نێوان وەزارەتى پەروەردە و یەکێتى مامۆستایان کرا.

ئەم پەیجە 59 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە