وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتيارانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌

14/12/2017

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (13/12/2017)ى زايينى (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى کوردستان, به‌ياوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتيارانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێر کۆبووەوە.

سه‌ره‌تا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ قسه‌ى له‌سه‌ر دۆخى سياسى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و كاريگه‌رييه‌كانيان له‌سه‌ر سێكته‌رى په‌روه‌رده‌ كردوه‌ گوتى: " چاره‌نووسى كورد له‌ ماوه‌ى زياتر له‌ نيوسه‌ده‌ى رابردوو چاره‌نووسێكى ڕه‌ش و پڕبووه‌ له‌ نيگه‌رانى بۆ كورد و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و سه‌ركرده‌ عێراقيه‌كان يه‌ك له‌ دواى يه‌ك نه‌يانتوانيوه‌ قبووڵى بوونى كورد بكه‌ن و له‌ لاوازى له‌گه‌ڵمان رێك كه‌وتوون و به‌ هێزى هه‌وڵى له‌ ناوبردنيان داوين".
پاشان وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ قسه‌ى له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ و گرنگى رۆڵى به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتياران كرد, و هێز و وزه‌ى كاركردنى به‌رێوه‌به‌ره‌كانى له‌ پاش جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى په‌روه‌رده‌ به‌ بنه‌ماى سه‌ره‌كى له‌ گه‌يشتن به‌ ئامانجه‌ په‌روه‌رده‌ييه‌كان زانى و گوتى :" ئێوه رابه‌رانى مامۆستايان رۆلتان گرنگ و ئيراده‌ى ئێوه‌ به‌رێزان بۆ به‌رده‌واميدانى په‌روه‌رده‌ و فێركردنى منداڵانمان گرنگه‌ بۆيه‌ چاوه‌ڕوانى زياترمان هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانتان كاراتر و باشتر ئه‌نجام بده‌ن".

ئەم پەیجە 64 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە