پڕۆگرامی قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی ئامادە کرا

06/12/2017

وەزارەتی پەروەردە لە ماوەی دوو ساڵدا گۆڕانکاری و ئامادەکاری لە پڕۆگرامێکی نوێ بۆ قوتابخانە ئیسلامییەکان کرد بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان و بە هاوکاری زیاتر لە هەشتا مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بواری خوێندنی ئیسلامی.
مەبەست لەم گۆڕانکارییە بۆ هاوتاکردنی بڕوانامەی خوێندنی ئیسلامی بوو لەگەڵ قۆناغی ئامادەیی (وێژەیی) بوو تا بژاردەی زیاتریان لەبەردەم بێت بۆ درێژەدن بە خوێندن.
هەر بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری پەروەردە (د.پشتیوان سادق) لە مەراسیمێکدا ڕێز و سوپاسی پێشکەش بەو مامۆستا و پسۆڕانە کرد کە هاوکاری ئەم پڕۆژەيه‌ بوون.


ئەم پەیجە 49 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە