وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: پێشوازى له‌ قونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر كرد

03/12/2017

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (29/11/2017)‌ ى زايينى، (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, پێشوازى له‌ به‌رێز (دۆمينيك ماس _ (Dominique MAS قونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا شاندێكى ياوه‌رى كرد.
‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ و قونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا باسيان له‌ هه‌ردوو قوتابخانه‌ى فه‌ره‌نسى له‌ شارى هه‌ولێر و سلێمانى كرد, گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری هەردوولا كرا. دواتر قونسوڵی وڵاتی فه‌ره‌نسا پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە ده‌ربڕى و هیوای خواست کە بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەوەتر دروست بکه‌ن بۆ زياتر گرنگى دان به‌ ره‌وشى په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان.
له‌ كۆتايشدا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ خۆشحاڵى خۆى و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى په‌روه‌رده‌ى دەربڕى لە دروستکردنى پەیوەندیی پەروەردەیی , بۆ ئه‌وه‌ى لە داهاتوو كارى زياتر له‌سه‌ر بكرێت.

 
ئەم پەیجە 42 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە