سێكته‌رى په‌روه‌رده‌ له‌ ستراتيژييه‌تى نيشتيمانيى په‌ره‌پێدانى ڕه‌وشى ئافره‌تان گرنگه‌

20/11/2017

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتى (19/11/2017)ى زايينى, (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, پێشوازى له‌ خاتوو (په‌خشان زه‌نگه‌نه‌) ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ خۆشحاڵى خۆى به‌ كار و چالاكييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌ربڕى و ڕۆڵى ئافره‌تانى له‌ گشت كايه‌ پەروەردەیی و مرۆييەکان بە گرنگ هەژمار کرد. دواتر ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى خانمان باسى (ستراتيژييه‌تى نيشتيمانى بۆ په‌ره‌پێدانى ڕه‌وشى ئافره‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان) كرد و گرنگى ستراتيژيه‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئازادبوونى مێينه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى شي كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ ستراتيژيه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵى (2016 تا 2026) درێژ ده‌بێته‌وه‌ و ئستايش سه‌رقاڵى ئاماده‌كارى پلانى سێكته‌رى په‌روه‌رده‌ييه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى ستراتيژيه‌كه‌.

ئەم پەیجە 30 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە