بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێک کۆبوونەوەیەکی بە پەلە لە دەربەندیخان ئەنجام در

15/11/2017
پاش زەویهەژانەکەی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە و دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی و ژینگەیی و ئاوارەبوونی هەزاران کەس و وێرانبوونی هەزاران خانوو و قوتابخانە، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۷/۱۱/۱٤)ی زایینی بە ئامادەبوونی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆک وەزیران و هەریەک لە وەزیرانی ناوخۆ و پەروەردە و تەندروستی و شارەوانی و کشتوکاڵ و بەنداوەکان و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی پەیوەندیدار بەو وەزارەتانە و بەرپرسانی ئیداری دەربەندیخان، کۆبوونەوەیەکی بە پەلە پێک هات.
لە پاش کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرەکان لەگەڵ بەرپرسە ئیدارییەکان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام درا کە تیایدا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران گوتی:
+ بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەم زەویھەژانە ھاتووین تا بزانین قەبارەی ئەم کارەساتە چەندە و بە پەلە چی بکەین
+ بوودجەیەک دەخەینە بەردەستی یەکە ئیدارییەکان بۆ کاری پێویست و بلەز تا دواتر وردەکارانە هەڵسەنگاندنێکمان بۆ بکەن و خەسارەتەکان هەژمار بکەن.
+ وەک حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ھاونیشتمانانمان لە کرماشان و سەرپێڵ و زەھاو دەکەین بۆ ئەم کارەساتە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
+ سەردانی بەندای دەربەندیخانمان کرد و گوێمن بۆ تەکنینەکان گرت بە خۆشحاڵییەوە مەترسییەکی وەها گەورە لەسەر بەنداوەکە نییە و تیمی تەکنیکشیمان بانگھێشت کردووە بۆ ئەوەی کار لەسەر هەموو لایەکانی بکرێت و تەواو دڵنیا بینەوە لە هەموو شتێکی
ئەم پەیجە 194 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە