بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر لەگەل سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری ئەزموونەکان کۆبۆوە

31/12/2015

٢٠١٥/١٢/٢٩ بەئامادەبوونی مامۆستا ( بەشدارعبدالخالق خضر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر و مامۆستا ( فیصل طە ) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بۆکاروباری تەکنیکی و مامۆستا ( فؤاد كريم ) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لەپەروەردەی گشتی و مامۆستا ( نبیل محسن ) یاریدەری بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری و دلنیایی جۆری لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاری ئامادەیی و چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانەو چەند قوتابییەک لەگەل بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە پەروەردەی قەزاکان لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر کۆبۆوە . بەمەبەستی وەرگرتنی ڕاو تاوتوێکردنی ئەگەری گۆڕانکاری لە سیستەمی ئەزموونەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی وە خۆئامادەکرن بۆ ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ کۆتایی وەرزی یەکەم و دارشتنی پلان و ریکخستن و دانانی میکانزمی نوێ سەبارەت بە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە و زیاتر لەبەرچاو گرتنی رەوشی چاودیری ناو ھۆڵەکان بەتایبەتی تاقیکردنەوەکانی بەکالۆریا . لەتەوەری کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر ڕاوو بۆچوون و پێشنیار ی سەرپەرشتیاران وبەرێوەبەری قوتابخانەکانی بەگرینگی وەسف کردو تیشکی خستە سەرئەو ئاستەنگانەی کە لەکاتی تاقیکردنەوە لەناو ھۆڵەکان ڕوودەدەن بنبڕبکرێت و کەشێکی ئارامو لەبار بۆقوتابیان دابین بکرێت دواتر بەڕێزیان ڕاو و بۆچونی چەند قوتابییەکی وەرگرت بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنی پرسی ئەزموونەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان وھیوای خواست کە قوتابیان لەساڵی نوێی خوێندن بە گرو تینێکی زۆرەوە ڕوو لە ھۆڵی تاقیکردنەوەکان بکەن و ھەوڵو ماندووبونیان زیاتر بخەنە گەڕ بۆبەدەست ھێنانی باشترین نمرە و ببنە پێشەنگ لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ...

ئەم پەیجە 622 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە