زه‌ماله‌ی خوێندن له‌ ڕووسیا

30/03/2015 09:48:00 ص

          كۆنسوولخانه‌ی گشتی ڕوسیای فیدراڵ له‌ هه‌ولێر، (40) زه‌ماله‌ی خوێندنی بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوسیا دابین كردووه‌ كه‌ (38) كورسییان بۆ به‌كالۆریۆس یا ماسته‌ر و (2) كورسیشیان بۆ دوكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2015 - 2016) زایینییه‌.

 

ماوه‌ی ناوتۆماركردن درێژ كراوه‌ته‌وه‌ تا ڕێكه‌وتی 2015/4/18ی زایینی

 

 لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

 

 

به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى (١٩) زەماله‌ى خوێندن (بەکالۆریۆس) لەوڵاتى کۆمارى ڕوسیایى فیدرال به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

 

مەرجەکانی پێشکەشکار :

1.  دەبێ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێ.

2.  دەبێ دەرچوی خوێندنی زانستی یا وێژەیی بێ بە پێیی تایبەتمەندی بەرنامەکە.

3.  دەبێ تەمەنی لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێ.

4. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێ واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

5. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری ئەمریکی وەک دەرماڵەی مانگانە  پێدەدرێت. کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەڵام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و کرێی هاتووچۆ دەکەوێتە سەر ئەستۆی خوێندکار.

 

* پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی (به‌كالۆریۆس) بریتین له‌:

 

Construction and Building / زانستی ................................. 3 كورسی

Engineering / زانستی ..................................................... 3 كورسی

Economics / زانستی وێژەیی ............................................ 3 كورسی

Sociology / زانستی وێژەیی .............................................. 4 كورسی

Study of Languages and Linguistics / زانستی و وێژەیی ...... 5 كورسی

 

کۆی گشتی .................................................................... ١٩ كورسی

 

 

تێبینی یه‌كه‌م:

(٢١) زەماله‌ى خوێندن (پسپۆری پزیشکی و دکتۆرا)یش تایبه‌ته‌ به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌ ئێوه‌ی ئازیز ده‌توانن له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیان مه‌رج و پسپۆڕییه‌كان ببینن.

 

تێبینی دووه‌م:

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ده‌بێ لەم لینکەدا فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕ بکەنەوە:

https://.google.com/forms/d/18Rip1lLas5-mbSDVoL7A3byOUGEXtROQldQTsEsgnY0/viewform

 

 

ئەم پەیجە 757 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە