ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ گۆرین و دانانی به‌رێوه‌به‌ری نوێ بۆ په‌یمانگه‌كان/ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

26/02/2015 08:34:00 ص

 

          ئاگاداری گشت لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گۆرینی‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكان ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه‌ بریتیه‌ له‌ پێدانی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا به‌ كه‌سێكی تر پاش‌ خزمه‌تكردن بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ.

ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سوپاس وپێزانینمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌  به‌رێزانه‌ كه‌ بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ ماندوو نه‌ناسانه‌ كاریان بۆ پێشخستنی  پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن كردوه‌.

 

 

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

 

ئەم پەیجە 675 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە