ئاگاداریه‌ك بۆ قوتابیانی 12ی ئاماده‌یی

24/12/2014 06:45:00 م

          ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌  پێشتر بڕیارێكمان دابوو سەبارەت بە چاككردنی تێكرا(تحسين المعدل) واته‌  ئه‌وانه‌ی  كۆنمره‌ی ده‌رچوونی خۆیان به‌دڵ  نه‌بێت له‌ 12ی ئاماده‌یی  بۆیان هه‌یه‌  تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌مه‌رجیك زانكۆلاین پڕنه‌كه‌نه‌وه‌.

دوای وه‌رنه‌گرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ زانكۆلاینیان پڕكرده‌وه‌‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌رنه‌گیراون،بۆ ئه‌وه‌ی مافیان نه‌فه‌وتێت بڕیارماندا ئه‌مساڵ بۆیان هه‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌  له‌ پێناو وه‌رگرتنیان، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سنوریان بكه‌ن به‌ زوترین كات بۆ كاری پێویست.

 

 

 

فاتح مه‌وله‌وی زاده‌        

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌   

 

ئەم پەیجە 1114 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە