داواكاریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ كه‌سانى پسپۆرِو شاره‌زا

14/09/2014 11:02:00 ص

         

agadari



          به‌رِێزان وه‌ك ئه‌ركێك له‌ پێناو هه‌وڵدانى زیاتر بۆ بنیادنانه‌وه‌ى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ و به‌ره‌وپێشچوونى ئاستى زانستى، له‌ هه‌مبه‌ر پلان دارِشتن و خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ كه‌رتى په‌روه‌رده‌، جگه‌ له‌ هه‌بوونى بۆچوونى كه‌سانى پسپۆرِ و شاره‌زایانى ناو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ،هه‌ر بۆچوون و پلان و پرۆژه‌یه‌كى گونجاو كه‌ خزمه‌ت به‌ بوارى په‌روه‌رده‌ بكات به‌و په‌رِی ئاماده‌یى به‌ هه‌ندى وه‌رده‌گرین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ك ده‌ستپێكى رِاوێژكردنمان پرسێك ده‌خه‌ینه‌رِوو تاكو بتوانین سوود له‌ بیرۆكه‌كانى ئێوه‌ى به‌رِێز وه‌ربگرین، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ دواهه‌مین پلانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان نیه‌.
پرسه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستادا پرسیاره‌كانى تاقى كردنه‌وه‌ى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ 50% به‌ شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌(اختیار من متعدد) و له‌ 50% ترى به‌ شێوازى دارِشتنه‌(مقالى). بۆ ساڵانى داهاتوو پێتان باشه‌ به‌ چ شێوازێك بێت تا سوود به‌ زانست و په‌روه‌رده‌ى ووڵاتمان بگه‌یه‌نێت؟ وه‌ك خۆى بێت یان بیرۆكه‌یه‌كى دیكه‌تان پێ باشه‌؟
ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت پێمان باشه‌ 100% به‌ شێوازى هه‌ڵبژاردن ( اختیار من متعدد) بێت.
تكایه‌ سه‌رجه‌م داواكاریه‌ زانستیه‌كانتان ئاراِسته‌مان بكه‌ن به‌م ناونیشانه‌ى خواره‌وه‌.
ماڵپه‌رِ: moe-krg.com
فه‌یسبووك:- MOE KRG وەزارەتی په‌روه‌رده‌
Email: [email protected]

 

 

ئەم پەیجە 791 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە