ئاگادارى

09/11/2014 09:16:00 ص

          لێژنه‌ى بالاى ئاماده‌كارى كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارى گشت شاره‌زایان و رێكخراوه‌كانى بوارى په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدانى تواناكانى مرۆیى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ كۆتایى مانگى 11ى ئه‌مساڵ كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یى خۆى ده‌به‌ستێت له‌ ژێر ناونیشانى (له‌ پێناو بوژانه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌یى) به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌و پێش بردنى بوارى په‌روه‌رده‌ وفێركردن، بابه‌ته‌كانى كۆنگره‌ بریتیه‌ له‌ شه‌ش ته‌وه‌ر هه‌روه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پىَ كردووه‌، بۆیه‌ داواكاریان پێشنیاره‌كانتان بۆ ده‌وله‌مه‌ندكردنى بابه‌ته‌كانى كۆنگره‌ بۆ ئه‌م ئیمێلانه‌ى خواره‌وه‌ ره‌وانه‌ بكه‌ن، دواین كات بۆ ناردنى پێشنیاره‌كانتان 15-10-2014، پێشنیاره‌كانتان هه‌نگاوێكه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى بوارى په‌روه‌رده‌ و فێركردن.

 

ته‌وه‌ره‌كان:
1- كارگێرى په‌روه‌رده‌یى
- به‌لامركزى كردنى كارگێرى قوتابخانه‌كان
- رێكخستنه‌وه‌ى كارگێرى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان
2- خوێندنى ئه‌هلى
3- سه‌رپه‌رشتى كردنى په‌روه‌رده‌یى
4- ئه‌زموونه‌كان و بروانامه‌كان
5- راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى و مرۆیى و پیشه‌یى
6- توێژینه‌وه‌ و دیراسات


[email protected]
[email protected]

 

بۆ زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى به‌ ژماره‌ موبایله‌كانى :
07507284740
07503054740

 

ئەم پەیجە 1561 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە