له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان وه‌زاره‌ت چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات

09/07/2014 05:52:00 ص

agadari



          پێنج شه‌ممه‌  4/9/2014  به‌سه‌ر په‌رشتی  به‌رێز د.پشتیوان صادق  وه‌زیری په‌روه‌رده‌، كۆبوونه‌وه‌ی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت  له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، پاش و تووێژ  و ڕه‌چاو كردنی  داواكاری  قوتابیان كۆمه‌ڵێك بڕیار  ده‌رچوو  له‌ به‌رژه‌وه‌ندی  قوتابی و خوێندكاران.

خاڵی  یه‌كه‌م : بریاردرا  قوتابیانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی  12 ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ی  نمره‌یان  نزمه‌، رێگایان پێ بدرێت تاقیكردنه‌وه‌یان  دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌  به‌ڵام ئه‌م چانسه‌ ته‌نها  یه‌ك جاره‌.
خاڵی دووه‌م : به‌ پشت به‌ستن  به‌م بڕیاره‌، بڕیاری چاككردنی  تێكڕا چیتر كاری پێ ناكرێت كه‌ وا بڕیار  درا بوو ئه‌وانه‌ی نمره‌یان  له‌سه‌رووی (80) ه‌ ته‌نها  ئه‌وانه‌ ده‌توانن تاقیكردنه‌وه‌  بكه‌نه‌وه‌.
خاڵی سێیه‌م :  ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی  له‌ یه‌ك بابه‌ت  و دوو بابه‌ت كه‌وتوون به‌هه‌مان بڕیاری پێشتر  بۆیان هه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌ ته‌نها  له‌یه‌ك یان دوو  بابه‌ت بكه‌نه‌وه‌.
خاڵی چواره‌م :  بۆ هه‌ر  قوتابیه‌ك  كه‌ ده‌رچووی  ساڵی  یه‌كه‌مه‌  (3) نمره‌ی ده‌درێتی  له‌ وه‌رگرتنی  له‌ زانكۆكانی كوردستان، بۆیه‌  ئه‌و قوتابیانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ  وه‌زاره‌تی  خوێندنی  باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی  به‌رێز سه‌باره‌ت  به‌مه‌ش بریارێك ده‌درێت.

خاڵی پێنجه‌م : جه‌خت كردنه‌وه‌  له‌ ده‌وامی قوتابخانه‌كان  له‌ ریككه‌وتی 10/9/2014 ده‌بێت له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان جگه‌ له‌و قوتابخانانه‌ كه‌فریای  چۆڵكردنی ناكه‌وین له‌سنوری پارێزگای دهۆك ، هه‌روه‌ها  له‌ ریككه‌وتی 21/9/2014 تاقیكردنه‌وه‌كانی 12 ئاماده‌یی ئه‌نجام ده‌درێت.

 

ئەم پەیجە 1174 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە