به‌رێوه‌چوونی فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی دواناوه‌ندی رۆزاكی نموونه‌یی

04/01/2013 02:58:00 م

[widgetkit id=17]

 


وه‌زیری په‌روه‌رده‌ د.عصمت محمد خالد به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، به‌شداریكرد له‌ ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی دواناوه‌ندی ڕۆزاكی نموونه‌یی.

ئه‌مه‌و له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆری زانستی و هونه‌ری و فۆلكۆری خرایه‌ڕوو، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش وێڕای ده‌ستخۆشی و سوپاسی بۆ سازدانی ئه‌م جۆره‌ فیستیڤاڵه‌ به‌ كارێكی گرنگی دانا و پێزانینی خۆی بۆ ده‌ربڕین.

شیاوی باسه‌ كۆمپانیای ده‌لتا وه‌كو هاوكار و سپۆنسه‌ری فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی كرێی تێچوون و خه‌رجییه‌كانی بۆ دابین كردبوون، ئه‌مه‌ش له‌ و سۆنگه‌یه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ئیستا دا هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان په‌روه‌رده‌ و كه‌رتی تایبه‌تدا به‌ پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌یی داده‌نرێت.

 

ئەم پەیجە 274 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە