پێشانگه‌ی مامۆستایانی هونه‌ری له‌ فیستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز

31/07/2013 02:48:00 م

[widgetkit id=15]

 


له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵی هه‌ولێر ( ئازادی و نه‌ورۆز ) ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13/3/2013 به‌ به‌شداری 107 مامۆستای په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری، د.عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و جێگری پارێزگای هه‌ولێر، پێشانگه‌ی هاوبه‌شی شێوه‌كارانی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری پارێزگای هه‌ولێر له‌ پاركی شانه‌ده‌ر كرده‌وه‌.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ دوای بینینی یه‌كه‌ یه‌كه‌ی تابلۆكان كه‌ گوزارشت له‌ سروشتی كوردستان و ژیانی ئافره‌تی ماندوو نه‌ناسی كورد ده‌كرد، ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایانی به‌شدار بووی پیشانگه‌ كه‌ كرد.

جێی باسه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌ چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری شێوه‌كاری و موزیك و گۆرانی وشانۆ به‌ به‌شداری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر و به‌رێوبه‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان و چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له‌ فیستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆزی پارێزگای هه‌ولێر به‌شدارن.

 

ئەم پەیجە 284 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە