به‌رز ڕاگرتنی رۆژی جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی

03/10/2013 02:42:00 م

[widgetkit id=14]

 


وه‌زیری په‌روه‌رده‌ د.عصمت محمد خالد به‌ ئاماده‌بوونی سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ و ڕاوێژكار و چه‌ند به‌رێوبه‌رێكی گشتی به‌بۆنه‌ی رۆژی پۆشینی جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی كوردی و توركمانی و سریانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ .

شایه‌نی باسه‌ له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده قوتابخانه‌كانی ئاماده‌یی گز‌نگی كچان و ئاماده‌یی غه‌ریبی توركمانی و قوتابخانه‌ی عه‌نكاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، له‌ هه‌ریه‌ك له‌و قوتابخانانه‌شدا كولتور و جل و به‌رگی تایبه‌ت خۆیان و شێوازه‌كانی ئاماده‌كردنی خواردن و چه‌ندین چالاكی نمایش كران.

جێی ئاماژه‌پێكردنه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاری داوه‌ له‌م رۆژه‌دا ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و قوتابخانه‌كاندا، ‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شێوازی تایبه‌تی خۆیان جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی بپۆشن .

هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌بۆنه‌ی یادی 8ی مارس سه‌ردانی‌ ده‌زگای گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی كرد و پیرۆزبایی لێ كردن، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشییله‌ گشت فه‌رمانبه‌ره‌ ئافره‌ته‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرد و، چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌ش كردن.

 

ئەم پەیجە 1146 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە