گرنگیدانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ خوێندنی پیشه‌یی

02/12/2013 02:36:00 م

[widgetkit id=13]

 


له‌سه‌ردانێكیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/3/2013 وه‌زیری په‌روه‌رده‌ د.عصمت محمد خالد و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی، گه‌له‌ری كۆچێرای سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و خوێندنی پیشه‌یی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئه‌مه‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی به‌شه‌كانی گه‌له‌ره‌كه‌ی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی كه‌وت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی ده‌ست ڕه‌نگین و وێڕای ده‌ستخۆشیی و پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م جۆره‌ خوێندنه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه‌ كه‌ په‌روه‌رده‌ له‌ هیچ ووڵاتێكدا پێش ناكه‌وێت به‌بێ گرنگیدان به‌ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆیی و مه‌عریفییه‌كان و په‌ره‌پێدانی هونه‌ر و ئیشی ده‌ستیی.

شیاوی با سكردنه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا گۆی له‌ ڕاو سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان گرت و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی پێدان.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كدا هۆڵێكی تایبه‌ت به‌ ئیشی ده‌ست و هونه‌ر و چالاكییه‌ پیشه‌ییه‌كان هه‌بێت.

 

ئەم پەیجە 206 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە