مه‌راسیمی 25 ساڵه‌ی یادی كیمیاباران و جینۆساید

03/03/2012 02:32:00 م

[widgetkit id=12]

 


به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێرو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، مه‌راسیمی 25 ساڵه‌ی یادی كیمیاباران و جینۆساید له‌ قوتابخانه‌ی سه‌روه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو.

هاوكات له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا چه‌ندین سروودی نیشتیمانی له‌لایه‌ن گرووپی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ پێشكه‌ش كران.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌كو ڕێز و وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدان و قوربانیان و هه‌میش وه‌كو سومبولی خۆشه‌ویستیی و پێكه‌وه‌ ژیان و چه‌پكه‌ گوڵ به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. له‌ كۆتایشدا به‌شداربووان سه‌ردانی پێشانگه‌ی قوتابیانی قوتابخانه‌كه‌یان كرد كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو.

هه‌رهه‌مان ڕۆژ ڕێپێوانێك به‌و بۆنه‌وه‌ بۆ قوتابی و خوێندكاران ڕێكخرا، كه ‌له‌ پێش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانییه‌وه‌ به‌ره‌و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.

شیاوی باسه‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێم و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وی هه‌رێمدا. ئه‌و یاده ‌كرایه‌وه‌ و په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان و ڕێز و ئه‌رزش بۆ قوربانیان و شه‌هیدان جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌ .

 

ئەم پەیجە 169 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە