چالاکییەکی ھاوبەش بۆ ھۆشیاری لە دژی ئایدز

12/11/2012 01:54:00 م

[widgetkit id=10]

 


لەژێر دروشمی پشکنین بکە بۆ نەخۆشی ئایدز، بزانە باشترە چاکتر بژی، وەزارەتی پەروەردە بەھەماھەنگی فەرمانگەی گشتیی تەندروستی ھەولێر چەند چالاکییەکی ھۆشیاری لە قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەدەبەن.

بەئامادەبوونی ھەریەکە لە کەوکەز حوسێن راوێژکار لە وەزارەتی پەروەردەو ھەڵۆ دزەیی بەڕێوەبەری گشتیی چالاکی وەرزشی و ھونەرو دکتۆر سەرھەنگ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەولێر، لە ھۆڵی نیولۆڤەر لە ئامادەیی بازرگانی کچانی ھەولێر، دەستپێکی ئەم چالاکییانە بەڕێوەچوو.

لەوتارێکدا بەمبۆنەیەوە کەوکەز حوسێن راوێژکار لە وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "وەزارەتی پەروەردە لە ڕێی پرۆگرامەکانی خوێندن ھۆشیاری بڵاودەکاتەوەو، چەندین بابەتی لەبارەی ھۆشیارکردنەوە سەبارەت بە پەتای ئایدز، خستووەتە پرۆگرامە زانستییەکان، ئەمجۆرە چالاکییانەشی بەپێویستزانی تا کۆمەڵگە زیاتر ھۆشیار بکرێتەوە".

دواتر د. ئیبراھیم تاھیر پسپۆری تەندروستی و کۆمەلڕ چەند رێنماییەکی گرنگی پێشکەش کردو گووتی"سوپاس بۆ خوا کۆمەڵگەی ئێمە لەمجۆرە ڤایرۆسانە بەدوورە، بەڵام لە ھەمانکاتدا خۆپاراستن لەچارەسەرکردن باشترە". پاشان لە درێژەی ئەم رێوڕەسمەدا چەندین چالاکی ھونەری و پێشبڕکێی زانستی دەربارەی پەتای درمی ئایدز ئەنجامدران. 

ماوەی دە رۆژە فەرمانگەی تەندروستی ھەولێر لە چەند ناوەندێکی خوێندن لە سنووری ھەولێر، ھەڵمەتی ھۆشیاریی پێشکەش کردووەو ئەم چالاکییانە بەردەوام دەبن.

شایانی باسە بەپێی ئامارو داتاکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی "WHO" لە ئێستادا (٣٤) ملیۆن کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون.

 

ئەم پەیجە 198 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە