کردنەوەى قوتابخانەیەکی دوازدە پۆلی لە قەزای خەبات

28/11/2012 01:40:00 م

[widgetkit id=9]

 

بەئامادەبوونی نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و زیاد عەبدولقادر نوێنەری وەزیری پەروەردەو رزگار مستەفا قائمقامی قەزای خەبات و عومەر حەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات، قوتابخانەی دلۆڤانی بنەڕەتی، کە قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلییەو لەلایەن رێکخراوی قەندیلی سویدی بنیادنراوە لە مەراسیمێکدا کرایەوە.

ئەم قوتابخانەیە بە دیزاینێکی ھاوچەرخ لەلایەن رێکخراوی قەندیلی سویدی، لەسەر بودجەی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە گوژمەی ٦٥٠ ھەزار دۆلار بنیادنراوە. 

لە وتەیەکدا بەبۆنەی کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە نەوزاد ھادی رۆلی رێکخراوی قەندیلی سویدی بەرزنرخاند لە بنیادنانی ئەم قوتابخانەیە و دروستکردنی چەندین پرۆژەی تر لە ھەرێمی کوردستاندا.

ئەم قوتابخانەیە بۆ ئاوارەکانی شاری موسڵ لە سنووری قەزای خەبات بنیادنراوە کە بەھۆی بارودۆخی دژواری موسڵ لەو ناوچەیە نیشتەجێ بوون.

 

ئەم پەیجە 222 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە