بەسەر کردنەوەى دەڤەری سۆران و رواندز

11/09/2012 04:30:00 م

[widgetkit id=8]

 

بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی پەروەردەو فێرکردن لە سنووری سۆران و رواندز، دووشەمممە ٨/١٠/٢٠١٢ د. عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سەردانێکدا بەیاوەری شاندێکی وەزارەت ئەو قەزایەی بەسەرکردەوە.

سەرەتا وەزیری پەروەردەو شاندی یاوەری ئامادەیی رواندزی و دواناوەندی بانەزێوکی نموونەیی بەسەرکردەوەو، لە نزیکەوە لە گرفت و کێشەکانی کۆڵیەوە، دواتر لە قایمقامیەتی رواندز لەلایەن سیروان سیرینی قایمقامی رواندز بەگەرمی پێشوازی لێکرا، ھەردوو لەنزیکەوە رەوشی پەروەردەیان لە سنووری قەزای رواندز خستە بەرباس و لێکۆڵینەوە.

دواتر وەزیری پەروەردە لە درێژەی ئەم سەردانەدا لە قەزای سۆران ئامادەیی سۆرانی نموونەیی بەسەرکردەوە، پاشان لەلایەن کرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران بەگەرمی پێشوازی لێکرا، لە دانێشتنێکدا کردنەوەی سەنتەرێکی پەروەردەی پیشەیی بۆ ناوچەکە لەگەڵ پەیمانگەیەکی گەشتوگوزار بەپێویستزانرا چونکە ئەو ناوچانە چەندین ھاوینەھەوارو سەیرانگەی دڵڕفێنی تێدایەو پێویستی بە کەسانی شارەزا ھەیە بۆ بەڕێوەبردن و کارکردن لە بواری گەشتیاریدا، ھەر لە درێژەی ئەم سەردانەدا وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرپەرشتیارنی پەروەردەیی و پەروەردەکارانی سنووری ناوچەکە کۆبووەوەو لە نزیکەوە گوێی لە داواکاری و گرفتە پەروەردەییەکانی ناوچەکە گرت و بەڵێنی چارەسەکردنی ئەو گرفتانەی دا بەگوێرەی توانا رەخساوەکانی وەزارەت و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا وەزیری پەروەردە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆرانی کردو لەلایەن سەرۆکی زانکۆو راگرو مامۆستایانەوە پێشوازی لێکرا.

 

ئەم پەیجە 219 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە