دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٢ -٢٠١٣

09/10/2012 04:22:00 م

[widgetkit id=7]

 

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان، نزیکەی ملیۆنێک و شەش سەد ھەزار، قوتابی و خوێندکار لە قۆناغەکانی "باخچەی ساوایان، بنەڕەتی، ئامادەیی، پیشەیی، پەیمانگەکان، خوێندنی خێرا"ی سەر بە وەزارەتی پـــەروەردە ڕوو لە ھۆڵەکانی خوێندن کرد..

لەمەراسیمێکی شایستەدا لە قوتابخانەی ئامادەیی ساباتی کچان لە ھەولێر، ئەمڕۆ ١٠/٩/٢٠١٢ بەئامادەبوونی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و د. عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردەو، نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆکی فیدراسیۆنی قوتابیان و خوێندکاران و، چەندین بەرپرسی حکومی و، ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەت، یەکەم زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠١٢- ٢٠١٣) لە ھەرێمی کوردستان لێدرا.

سەرەتای مەراسیمەکە بەھەڵکردنی ئاڵای کوردستان و، مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب لە گۆڕەپانی قوتابخانەی ساباتی بنەڕەتی لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد. پاشان د. عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردە وتەی بەخێرھاتنی پێشکەش کردو دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندنی لە مامۆستا و قوتابی و خوێندکاران پیرۆز کرد..

ھەروەھا د. عیسمەت لە وتەکەیدا گوتی: 

ل دەڤ مە ھەموویان ژی یا ئاشکرایە، کو پرۆسەیا پەروەردآ وەستیانەکا زۆر دڤێت، وەزارەتا پەروەردآ ل کابینا حەفتآ پێداچونەکا گشتی یا کرآ سەر ھەمی لایێن پەیوەندی ب پرۆسەیا پەروەردەیی ھەی. و پلانەکا کورت خایەن و درێژخایەن یا دارشتنی بۆ چارەسەرکرنا ھەمی کێشان ب رێکێن زانستی گرنگترین خالڕ د پرۆگرامآ :

١ـ بلندکردنا ئاستآ زانستی یآ ماموستای و بەرزکرنا کەسایەتیا وی یا کۆمەڵایەتی و پەیداکرنا ژیانەکا گونجای بویان.
٢ـ پەیداکرنا ئاڤاھی و کەل و پەلێن پێدڤی بۆ ئاڤاکرنا ژینگەھەکآ پەروەردەیی و ساخلەم بۆ قوتابیان.
٣ـ پێداچوونا پرۆگرامێن خواندنآ کو بگونجینین دگەل ژیانا ھاوچەرخ.
٤ـ نەھێلانا نەخوێندەواری یآ دناڤ مللەتآ مەدا.
٥ـ پویتە پێدانەکا تایبەت ب خویندنا پیشەیی.
٦ـ بەرچاڤ وەرگرتنا لێکڤەکرنا قوتابیان ل سەر بسپوریا ب شێوەیەکی کو خزمەتا کوردستانآ بکەت و د ئەنجامدا بێکاری نەمینیت.
ل ڤێرآ من دڤێت بێژم قوتابی دآ مینیت ئارمانجا سەرەکی د پرۆسا پەروەردەیی دا و ژبەر ھندآ ئاڤاکرنا کەسایەتیا وی خالەکا گرنگە و جھآ پویتە پێدانا مەیە..
کێمکرنا بودجآ وەزارەتا پەروەردآ ئەڤ ساڵە، کاریگەریەکا ئێکجار یا ھەی ل سەر کارآ مە. ھیڤیە حکومەتا ھەرێما کوردستانآ ل نزیکترین دەم بۆمە قەرەبۆ بکەن..

سوپاس بۆ حکومەتا ھەرێما کوردستانآ بۆ پشتەڤانیا بەردەوام، سوپاس بۆ لیژنا پەروەردآ ل پەرلەمانآ کوردستانآ و بۆ پەیوەندیێن موکم دگەل مەدا.. پاشان عیماد ئەحمەد لە وتەیەکدا بەناوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای پیرۆزبایی کردنی لە سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و پەروەردەکاران و کەسوکاری قوتابی خوێندکاران، ھیوای خواست ساڵی نوێی خوێندن، ببێتە سەرەتای بزاڤێکی پەروەردەیی تازەی گەلەکەمان و، کارکردن لەژێر رۆشنایی فەلسەفەی خوێندن کە دروشمی خوێندن بۆ ھەمووانی بەرزکردۆتەوە.. دواتر سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەیاوەری وەزیری پەروەردەو ئامادەبووانی کەرنەڤاڵی سەرەتای ساڵی خوێندن، زەنگی یەکەم رۆژی کردنەوەی قوتابخانەکان و دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی نوێ لەنێو چەپڵە رێزانی قوتابیان و خوێندکاران و ئامادەبواندا لێداو، قوتابیانیش لەگەڵ دەنگی زەنگ، بۆ یەکەم وانەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٢- ٢٠١٣ بەرەو پۆلەکانیان چوون..

 

ئەم پەیجە 234 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە