مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق

09/05/2012 01:09:00 م

[widgetkit id=6]

 

لە مەراسیمێکدا لێژنەی پەروەردەو فێرکردن لە پەرلەمانی عێراق یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستانی لە ھۆڵی بەڕێوەبەرێتی گشتی پەیمانگەکان و مەشق لە ھەولێر خەڵاتکرد، کە ژمارەیان ١٢ قوتابی و خوێندکار بوو لە ھەر سێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی..

لە مەراسیمێکدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو، دیاری ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق بەسەر یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی دابەشکرا.

د. عەلا مەکی سەرۆکی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراقی وتەیەکدا دەستخۆشی لەسەرجەم ئەو قوتابیە سەرکەوتووانە کردو پاڵپشتی پەرلەمانی عێراقی بۆ پەرەپێدانی توانای قوتابییە سەرکەوتووەکان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراقدا دووپاتکردەوە.. لەلایەن خۆیەوە زیاد عەبدولقادر راوێژکاری وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەناوی وەزیری پەروەردە وتەیەکی پێشکەش کردو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغەکانی داھاتووی خوێندنیاندا، سوپاسی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقیشی کرد بۆ خەڵاتکردنی ئەم قوتابی و خوێندکارە سەرکەوتووانە.

ھەروەھا پەرلەمانتار بورھان محەمەد فەرەج بەناوی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو قوتابیانە دووپاتکردەوە، بۆ ئەوەی لە ئاستێکی زانستی بەرزدا خزمەت بە کۆمەڵگە بکەن.

 

ئەم پەیجە 189 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە