خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی 2011-2012

24/07/2012 10:20:00 ص

[widgetkit id=5]

 

د. عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردە، لە مەراسیمێکدا یەکەمەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستانی خەڵاتکرد. 


لە مەراسیمێکدا کە بە ئامادەبوونی کاروان محەمەد سابیر نوێنەری بەڕێز مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو، دیاری ھەریەکە لە وەزارەتی پەروەردەو رێزدار مەسروور بارزانی بەسەر یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی دابەشکرا.

د. عیسمەت لە وتەیەکدا دەستخۆشی لەسەرجەم ئەو قوتابیە سەرکەوتووانە کردو تەواوی پاڵپشتی وەزارەتی بۆ پەرەپێدانی توانای قوتابییە سەرکەوتووەکان دووپاتکردەوە، ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغەکانی داھاتووی خوێندنیاندا، ھەروەھا سوپاسی رێزدار مەسروور بارزانیشی کرد بۆ خەڵاتکردنی ئەم قوتابی و خوێندکارە سەرکەوتووانە.

 

ئەم پەیجە 218 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە