ئاگادارییەکی گرنگ و بە پەلە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی

15/06/2016 11:34:00 ص

          ماوەیەکە چەند کەسێکی ئاژاوەچی بۆ تێکدانی دەروونی قوتابی و خوێندکارانی پۆلی (۹ی بنەڕەتی)، بێ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و هەر لە خۆیانەوە، چەند پرسیارێکیان داناوە کە گوایە تایبەتن بە تاقیکردنەوە گشتییەکان.
ئێمە هەموو لایێک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم پرسیارانە ڕاست نین و هیچ پەیوەندییەکیان بە پرسیارەکانی بیرکاری و تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ بەیانییەوە نییە و هەندێکیان پرسیاری ساڵانی پێشوون کە بە دەستکاریکردنەوە بڵاو کراونەتەوە. داوا لە قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین کە خۆیان بەم پڕوپاگنداندنەوە مەشغووڵ نەکەن، چونکە بەداخەوە دروستکردنی پەڕە و واڵی تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستیگرام زۆر سادە و ئاسانە و ئەوانەی قسە لەسەر تاقیکردنەوەکان دەکەن، هەمووی بۆ شێواندنی هزر و زەینی قوتابی و خوێندکار و پارەپەیداکردن و فریودانە.
دڵنیا بن کە ئەم کەسانەش وەک ئەوانیتر ئاشکرا دەبن و دەدرێنە دادگا.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

 

ئەم پەیجە 1155 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە