ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی

02/04/2016 11:04:00 ص

قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست

چەند ڕۆژ لەمەوپێش نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانمان بە ژمارە (٥۸٠)ی ڕێکەوتی (۲٠۱٦/۲/۱) بڵاو کردەوە بەوەی کە "بۆ ئەمساڵ تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت".
بەداخەوە ڕاگەیاندنەکان بە ڕوونی پەیامەکەیان نەگواستەوەو بە مانشێتی جیاواز پرسیاریان لای زۆرێک لە قوتابیان و خوێندکارانیان دروست کرد. پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە:
ـ ئەم تاقیکردنەوەیەی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی هیچ پەیوەندی بە دەرچوون و دەرنەچوونی قوتابییەوە نییە بۆ بڕینی قۆناغەکەی.
ـ ئەم هەڵسەنگاندنە تەنیا بۆ دەرخستنی ئاستی زانستی قوتابی و مامۆستایە، نەوەک پێدانی نمرە.
ـ تاقیکردنەوەکە بە شێوەی کاتی و تەنیا ئەمساڵ ئەنجام نادرێت.
ـ پۆلەکانی دیکە و پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی بێ گۆڕانکاری، تاقیکردنەوەکانیان وەک پێشتر ئەنجام دەدەن.

***************************************
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
وەزارەتی پەروەردە

 

ئەم پەیجە 530 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە