دامه‌زراندن به‌ شێوه‌ى گرێبه‌ست

18/10/2015 12:01:00 م

ئاگادارى
بابه‌ت/ دامه‌زراندن به‌ شێوه‌ى گرێبه‌ست

ئاگاداريه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان/ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى فێركردنى توركمانى له‌ ديوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ دامه‌زراندنى (3) مامۆستاى ده‌رچووى كۆليژى زمان/به‌شى زمانى توركى به‌ شێوه‌ى گرێبه‌ست له‌ قوتابخانه‌كانى توركمانى له‌سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى دامه‌زراندنى هه‌بێت ده‌توانيت سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى فێركردنى توركمانى له‌ ديوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بكات بۆ وه‌رگرتنى فۆرمى دامه‌زراندن بۆ ماوه‌ى پێنچ رۆژ له‌ به‌روارى (20/10/2015) تا (25/10/2015).
له‌گه‌ڵ رێزدا.....

وەزارەتى پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن

 

ئەم پەیجە 494 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە