ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ / ناونووسین بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكان ده‌ستی پێ كرد

07/06/2015 12:42:00 م

          ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌ ڕۆژی چوارشەممە (8/7/2015) ‌تا پێنجشەممە (16/7/2015)ی زایینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگاكان و مه‌شق، له‌ ڕێگه‌ی (ئۆنلاین ـ Online)ـه‌وه‌، (زانیاری كه‌سی ـ CV) و پووخته‌ی ڕاژه‌ی ئاره‌زوومه‌‌ندان وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌م پۆستانه‌ی خواره‌وه‌:

 

ـ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركووك
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری سلێمانی
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی دهۆك

 

تێبینی:
یه‌كه‌م : ده‌توانن (زانیاری كه‌سی ـ CV) و (پووخته‌ی ڕاژه‌) له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ناوونیشانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ بنێرن:

[email protected]

دووه‌م : لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە دەینێری تکایە ناوی ئەو پەیمانگەیە بنووسە کە ئارەزوومەندی کاری تیا بکەی

سێیەم : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر (زانیاری كه‌سی ـ CV) و (پووخته‌ی ڕاژه‌)ـیان پێشكه‌ش كردبوو، پێویسته‌ دووباره‌ بینێرنه‌وه‌.

چوارەم : هەڵبژاردن بەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە دەبێت:

 

مەرجەکان/
* پێویسته‌ داواكار خزمه‌تی (10 ساڵ) كه‌متری له‌ سنووری په‌یمانگاكه‌ نه‌بێت.
* ته‌مه‌نی داواكار له‌ (35) ساڵ كه‌متر و خزمه‌تی مامۆستایی له‌ (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
* بڕوانامه‌ی داواكار له‌ به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێت له‌ بواره‌كه‌ی خۆی.
* هیچ جۆره‌ سزایه‌كی كارگێڕی و پیشه‌یی وه‌رنه‌گرتبێت.
* له‌ ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه‌ ته‌ندرووست و ڕابردووی نیشتمانی پاك بێت.
* خولێكی باوه‌ڕپێكراوی كۆمپیوته‌ری ته‌واو كردبێت و زیاتر له‌ زمانێكیش بزانێت.

 

پێوەرەکان/

پێوه‌ر نمره‌ تێبینی
ساڵی خزمه‌تی 5 نمره‌ بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌تی زیاتر له‌ (10) ساڵه‌كه‌ی مه‌رج تا (5) ساڵ.
ڕێز و سوپاس 4 نمره‌ به‌ مه‌رجێك له‌ (5) ڕێز و سوپاس زیاتر نه‌بێت.
بڕوانامه‌ی دكتۆرا 10 نمره‌ 
بڕوانامه‌ی ماسته‌ر 5 نمره‌ 
هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌ی چاوپێكه‌وتن 30 نمره‌ لیژنه‌یه‌‌كی‌ (3 ـ 4) ئه‌ندامی‌ وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و زیره‌كی و ...
بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی كۆمپیوته‌ر 10 نمره‌ بۆ نمونه‌ وه‌ك بڕوانامه‌ی (ICDL)
بڕوانامه‌ی كۆمپیوته‌ری خۆجێیی 5 نمره‌

 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن
8/7/2015ی زایینی ـ هه‌ولێر

 

ئەم پەیجە 1421 جار بینراوە
Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە