بەدەست هێنانی زانیاری

30/10/2016

 

خوشک و برایانی رۆژنامەنووس و ھاووڵاتی ئاسایی

سەربەرزین بۆ خزمەت کردنتان، بۆ بەدەست ھێنانی زانیاری پێویست لە وەزارەتی پەروەردە، تکایە فۆرمی گونجاو لە خوارەوە ھەلبَژێرە ئینجا دواتر پری بکەرەوە بۆ ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە رەوانەی بکەرەوە لە دیوانی وەزارەت:

[email protected]ov.krd

 

 

نموونەی داواکاری ھاوولاتی ئاسایی

 

نموونەی داواکاری رۆژنامەنووسان

 

پاشان کارمەندانی وەزارەت داواکاریەکەتان بۆ لایەنی پەیوەندار رەوانە دەکات، تاوەکو بە زووترین کات زانیاریەکان بە دەست بخەن، ئینجا دواتر بە پەیوەندی تەلەفۆن بێت یاخود بە رێگای پۆستی ئەلیکترۆنی وەلامتان دەدرێتەوە.

لە کاتی وەرگرتنی زانیاریەکان پێویستە سەردانی وەزارەت بکەیت و ئەم بەلگەنامەیە لەگەل خۆت بھێنیت:

١- بۆ ھاوولاتی ئاسایی ھەر ناسنامەیەک.

٢- بۆ رۆژنامەنووسان ناسنامەی سەندیکای رۆژنامەنووسان.

 

تێبینی: لە کاتێک نەتوانی سەردانی وەزارەت بکەیت بۆ وەرگرتنی زانیاری، دەکرێت زانیاریەکان بە رێگای پۆستی ئەلیکترۆنی وەربگریت، بە مەرجێک وێنەیەک لە کۆپی ناسنامە ھەر وەک لە ھەردوو خاڵی سەرەوە ئاماژەیان پێ کراوە بە پۆستی ئەلیکترۆنی رەوانە بکەیت.

ئەم پەیجە 28458 جار بینراوە



Copyright © Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە